ابنا : یاسای ژماره 2 له به‌رنامه‌ڕێژی کووده‌تایه‌کی سه‌ربازی سه‌رکه‌وتوو ئه‌مه‌یه که هه‌ر هێزێکی بزوێنه‌ر که به‌ده‌ر له پڕۆژه‌ی کووده‌تایه- که ئه‌مه به دڵنیایی بریتی له ئێسکادرانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانیش ده‌بێت- ده‌بێ ناچالاک ببێت یان ئه‌وه‌نده دوور بێت که توانای ده‌ستێوه‌ردان نه‌کردنی نه‌بێت. (بۆ وێنه یه‌که‌کانی سوپای عه‌ره‌بستان به‌م بۆنه‌یه که له پێته‌خت دوورن.)
به‌ڵام داڕێژه‌رانی کووهتای تورکیا نه‌یانتوانی دڵنیا بن له‌وه‌ی که ئه‌م ده‌بابه، کۆپته‌ر و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره ئهمهگدارهکان ناچالاک بوونه‌ته‌وه، که‌واته له‌بری ئه‌وه‌ی که کووده‌تا به دوای ده‌ستپێکردنی به‌هێز ببێته‌وه، کووده‌تاچیان به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌گه‌ڵ دژایه‌تی به‌ره‌وڕوو بوون به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌ته گرینگایه‌تییه‌کی زۆری نه‌بێت چونکه ئه‌وان یاسای ژماره 1یان پێشێل کردبوو که به‌پێی ئه‌و یاسایه کووده‌تاچیان ده‌بێ پێش له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی دیکه سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت به‌دیل بگرن یان لانیکه‌م ناوبراو بکوژن.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری وڵات ئازاد بوو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م له ڕێگای ئایفۆن و دواتر له شتێک وه‌کوو کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ته‌له‌فزیۆنی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وانی سه‌ر به خۆی بگرێت و ئه‌وان به خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر کووده‌تای سه‌ربازی بانگهێشت بکات. خاڵێکی زۆر پێکه‌نینانه ئه‌مه بوو که ئه‌ردۆغان له ژێر پورترهی فه‌رمی مسته‌فا که‌ماڵ ئاتاتورک، دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سێکوولاری مۆدێرنی تورکیا، قسه‌ی ده‌کرد، چونکه گرینگ‌ترین ئامانجی ئه‌ردۆغان له کاتی چوون بۆ سیاسه‌ت، جێگره‌وه‌ی ئه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمارێکی ئیسلامی بووه: له داخستنی قوتابخانه سێکوولارهکان بۆ ڕۆیشتنی قوتابیان بۆ قوتابخانه ئیسلامییه‌کان بگره تاکوو قه‌ده‌غه‌بوونی کحوول و به‌رنامه‌ی شێتانه‌ی دروست کردنی مزگه‌وت له هه‌موو شوێنێک و له‌وان کلێسه گه‌وره پێشووه‌کان و په‌ردیسه‌کانی زانکۆ که تاکوو ڕۆژانی دوایی لچک به سه‌ردان تێیدا قه‌ده‌غه کرابوو.
وێنه ته‌له‌فزیۆنییه‌کان له حه‌شیمه‌ت که به بۆنه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کووده‌تا هاتبوونه ده‌ره‌وه، زۆر ئاشکرا بوو: ته‌نیا چه‌ندین پیاو به سمێل (تورکه سێکوولارهکان زۆر له هێشتنه‌وه‌ی سمێل دووری ده‌گرن) بوون و هیچ ژنێک نابینرا. جگه له‌مه، دروشمه‌کانیان نیشتمانپه‌روه‌رانه نه‌بوو به‌ڵکوو ئیسلامی بوو، ئه‌وان هاواریان ده‌کرد "الله اکبر". بابه‌تی پێکهنینانهتر، پشتیوانی خێرا و به ته‌واوه‌تی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا، ئه‌نجێلا مێرکێل سه‌رۆکی ئه‌ڵمانیا و فێدریکا مۆگرینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی داهاتووی بێ شانسی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ناوی "دیموکراسی" بوو.
ئه‌ردۆغان هه‌ر کارێکی مومکینی بۆ له‌ناوبردنی دیموکراسی خراپی تورکیا ئه‌نجام داوه: له ده‌ستووری ده‌ستگیرکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه که ڕه‌خنه‌یان له ناوبراو گرت و له‌وان ڕاگرتن و داخستنی یه‌کجاری گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی ئه‌م وڵاته به ناوی زه‌مانه‌وه بگره تاکوو جێبه‌جێ کردنی هێزی سه‌رۆک کۆماری چونکه تورکیا وڵاتێکی سه‌رۆک کۆماری وه‌کوو ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان یان فه‌ڕه‌نسا نییه به‌ڵکوو کۆمارێکی په‌رله‌مانییه هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیا یان ئیتالیا، که سه‌رۆک کۆمار زیاتر به‌رپرسێکی ته‌شریفاتییه و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه له ده‌ستی سه‌رۆک وه‌زیراندایه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که پارتی داد و گه‌شه (AKP)ی ئه‌ردۆغان له په‌رله‌ماندا ده‌نگی پێویستی نییه ناتوانێت یاسای بنه‌ڕه‌تی بگۆڕێت، به‌م بۆنه‌وه ناوبراو بینالی ییڵدریمی فه‌رمانبه‌ر (و سمێلی زۆر)ی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران له جێگه‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ ده‌ستنیشان کرد که زۆر به ناوبراو ئه‌مه‌گدار بوو به‌ڵام به ته‌واوه‌تی کۆیڵهی ناوبراو نه‌بوو و دواتر به به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی ژێر سه‌رکردایه‌تی خۆی له کۆشکی نوێ 1000 ژووره‌که‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی گۆڕاند: کۆشکێکی چه‌ندین میلیارد دۆلاری که 3.2 میلیۆن فووتی چوارگۆش (کۆشکی سپی نزیک به 55 هه‌زار فووتی چوارگۆشی هه‌یه) ڕووبه‌ری هه‌یه و به بێ یارمه‌تیی دارایی مۆڵه‌تدار و یان مۆڵه‌ته یاساییه‌کان له ناوچه‌یه‌کی پارێزراو دروست کراوه.
بۆ ئه‌ردۆغان که کاری وه‌کوو گه‌نجێکی بێ پاره‌ی زاغه‌نشین ده‌ستپێکرد و له ئێستادا ده‌وترێت که میلیاردرێکه، ئه‌م شێوه کاره زۆر ئاساییه. له کاتێکدا که دادستێنه‌کان له ماوه‌ی پشکنینی هاوکار و کوڕه‌کانی ناوبراو، به‌لال و بۆراک، چه‌ندین میلیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌ختی وه‌ده‌ستهاتوو له به‌رتیل، گه‌نده‌ڵکاری، قۆڵبڕی، سپی کردنه‌وه‌ی پاره و قاچاخی زێڕیان دۆزییه‌وه، 350 ئه‌فسه‌ری پۆلیس و سه‌رجه‌م دادستێنه‌کانی به‌شداربوو به ئاسانی له کاری خۆیان ده‌رکران. ئه‌ردۆغان ته‌نیا حه‌ز به ئیسلامی کردنی بێ وچانی تورکیا ده‌کات، په‌یڕه‌وانی سه‌ره‌کی حزبی ناوبراو هیچ بایه‌خێک بۆ بنه‌مای دیموکراتیک و یاسامهندبوون قایل نین و به بۆچوونی ئه‌وان ئاساییه که ئه‌ردۆغان و کوڕه‌کانی له به‌راوردێکی به‌ربڵاوی وا وه‌ها سروه‌ت و سامانێکیان کۆکردبێته‌وه.
له کاتێکدا که ئه‌ردۆغان تاوانی هه‌ر کارێکی هه‌ڵه و له‌وان بڕیاری خۆی له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی شه‌ڕ له دژی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی بیانییه‌کان، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و فلان و فلان (مه‌سیحی)، په‌یڕه‌وانی ناوبراو ده‌ستبه‌جێ قسه‌کانی قبووڵ ده‌که‌ن. ئه‌م بابه‌ته هاوپه‌یوه‌ند به تۆمه‌ته بێ بنه‌ما تیرۆریستییه‌کانی ناوبراو به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، ڕێبه‌ری ئایینی تورکی دانیشتوو له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش دروسته که ماوه‌یه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌گداری ناوبراو بوو.
ئه‌ردۆغان که پێشتر گوله‌نی به‌پێی پشکنینێکی ناسه‌رکه‌وتووانه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار کردووه و ئه‌وه‌ی به "کووده‌تایه‌کی دادپه‌روه‌ری" وه‌سف کردبوو، له ئێستادا گوله‌ن و لایه‌نگرانی به کووده‌تای سه‌ربازی تۆمه‌تبار ده‌کات. ئه‌م بابه‌ته مومکین بوو تا ئاستێک دروست بێت به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی سوپای تورکیا پێویستییه‌کیان به گوله‌ن نییه که ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی کووده‌تا هان بدات: ئه‌وان خودی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه و په‌یڕه‌وانی ناوبراو به له‌ناوبردنی کۆماری سێکوولاری ئاتاتورک، په‌روه‌رده‌کردنی توندڕه‌وانی سوننه‌ی مه‌رگهێنه‌ری سووریا که له ئێستادا بۆ ئه‌نجامدانی بۆمبدانه‌ریی خۆکوژی بۆ تورکیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه و ده‌ستپێکردنی به ئه‌نقه‌ستی دووباره‌ی شه‌ڕ له دژی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2015 به بۆنه‌ی چه‌ندین هۆکاری گه‌مژانه‌ی سیاسی تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، شه‌ڕێک که هه‌ر ڕۆژ گیانی هێزه‌کان ده‌گرێت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی تورکیا له سنووره‌کانی ئێستای ئه‌و وڵاته ده‌کات.
(کورده‌کان زۆربه‌ی حه‌شیمه‌ت له پارێزگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان پێکده‌هێنن.)
به‌رنامه‌ڕێژانی کووده‌تا له ئه‌گه‌ری ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌ی ناهاوکار، چیتر له‌پێناو سه‌رکه‌وتن پێویستییه‌کان به دامه‌زراندنی هێزه‌کان و یان هێزی ئاسمانی زۆر نییه و سه‌رکه‌وتنی سه‌ره‌تایی خۆیان ده‌بێته‌هۆی ته‌ڤل بوونی چه‌ندین که‌سی زیاتر به‌وان.
به‌ڵام سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی تورکیا نه‌ک ئه‌م کووده‌تایه‌ی به‌رنامه‌ڕێژی کردبوو و نه‌ک له‌و کووده‌تایه به‌شدارییان کردبوو و ته‌نیا چه‌ندین که‌س له‌وان (ژێنڕاڵی پایه‌به‌رز هۆلۆسی ئاکار) ده‌ستگیر کران. له ڕاستیدا، فه‌رمانده سه‌ره‌کییه‌کان به‌ده‌ر له‌و کووده‌تا مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکوانانی کووده‌تا (که وێده‌چوو به گشتی که‌متر له 2000 که‌س بووبێت) و له‌وان ژماره‌یه‌ک له فڕۆکه‌وانانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کان، به هێرشی ده‌یان هه‌زار که‌سی په‌یڕه‌وانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌سته‌نبۆڵ به شێوه‌یه‌کی نائۆمیدکهرهوه که‌م ژماره بن.
سه‌رجه‌م پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان زۆر ئه‌مه‌گدارانه دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ کووده‌تا کرد، گه‌رچی ئه‌وان نابێت له‌سه‌ر ده‌ستخۆشی کردنی ئه‌ردۆغان حسێب بکه‌ن. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که حه‌زی ناوبراو به حکوومه‌تی دیکتاتۆرانه درێژه‌ی ببێت و ته‌نانه‌ت خێراتریش ببێته‌وه: دروست هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی، له تورکیاش به باشی گرینگایه‌تی هه‌ڵبژاردن فام ده‌کرێت و ئاوڕێکی زیاتر به‌و بابه‌ته ده‌درێته‌وه به‌ڵام خودی دیموکراسی له‌به‌رچاو ناگیردرێت.
...
کۆتایی کورتە نامە/310